نوێترین بابه‌ت
recent

بە تۆمەتی سکانکردنی نامە تایبەتەکان لە مەسنجەردا سکاڵا لەسەر فەیسبووک تۆمارکرا

بە تۆمەتی سکانکردنی نامە تایبەتەکان لە مەسنجەردا سکاڵا لەسەر فەیسبووک تۆمارکرا





لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا کۆمپانیای فەیسبووک سکاڵایەکی لەسەر تۆمارکرا بە تۆمەتی ئەوەی کە زانیاری لەسەر نامە تایبەتەکانی بەکارهێنەرەکانی لە ئەپی مەسنجەردا دەفرۆشێت بە کۆمپانیاکانی ڕیکلامکردن.

هەریەکە لە فەیسبووک و لایەنی سکاڵاکاریش ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەم کارەی فەیسبووک لە ڕووی داراییەوە هیچ زیانێکی بە کەس نەگەیاندووە و لایەنی سکاڵاکاریش داوای قەرەبووی دارایی نەکردووە، بەڵام لایەنی سکاڵاکار دەیەوێت بەفەرمانی دادگا فەیسبووک دەست لەو کارەی هەڵبگرێت.

ساڵی ٢٠١٢ چەند ڕاپۆرتێک لەسەر فەیسبووک بڵاوکرانەوە کە ئاماژەیان بە دەستێوەردانی هاوشێوەی فەیسبووک دەکرد لە مەسنجەردا و فەیسبووک هەرزوو کۆتایی بەو کارانەی هێنا.

بەڵام تائێستاش هەندێ کەس لەو بڕوایەدان کە فەیسبووک بەردەوامە لە سکانکردنی ناوەڕۆکی نامەی بەکارهێنەرەکانی مەسنجەردا.

salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.