نوێترین بابه‌ت
recent

مۆبایلێکی نوێی سامسۆنگ بۆ دۆخە سەختەکان ئاشکراکرا


کۆمپانیای سامسۆنگ بەرھەمھێنانی مۆبایلی نوێی Galaxy X Cover ٤ ی ئاشکراکرد کەمۆبایلێکی تایبەتمەندیی مام ناوەندە و بەرگەی کارکردن دەگرێت لەدۆخە سەختەکاندا.
مۆبایلەکە بەرگەی تەڕبون و تەپوتۆز دەگرێت بەپێوانی IP٦٨ و گەرمی و کارە سەختەکان و تایبەتمەندی پێودانگە سەربازییەکانی ھەیە.
بەرگەی کارکردن دەگرێت لەقوڵایی ١.٥ مەتر لەژێر ئاودا بۆ زیاتر لە١ سەعاتی بەردەوام، بەشی دواوەی لاستیکە و بەرگەی کەوتن دەگرێت و شاشەیەکی ھەیە دەتوانیت بەدەستکێشەوە بەکاری بھێنیت.
مۆبایلەکە شاشەیەکی ئێل سی دی ٥ ئینج و نمایشی HD دەکات و پرۆسێسەری چوار ناوەکی ھەیە بەخێرایی ١.٤ گێگاھێرتز لەجۆری Exynos ٧٥٧٠ و میمۆری ٢ گێگابایت.
مۆبایلەکە کامێرایەکی ١٣ مێگاپکسڵی ھەیە لەدواوەو ٥ مێگاپکسڵ لەپێشەوە و میمیۆری ١٦ گێگابایتە و دەکرێ لەرێی کاردی دەرەکیەوە زیاد بکرێ  تا ٢٥٦ گێگابایت.
مۆبایلەکە فۆر جییە و تەکنیکی بلوتوسی ھەیە و باترییەکەی ٢٨٠٠ میلی ئەمپێر سەعاتە و کێشیشی ١٧٢ گرامە.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.