بەکارهێنەرانى سیستمەکانى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس بەشێوەیەکى گشتى ئارەزودەکەن کە هەمیشە خزمەنگوزارى و بابەتى نوێ بۆ سیستمەکانیان زیادبکرێت، کە ئەوەش زۆرجار بووەتە هۆى دروستبوونى ڕکابەرى لە نێوان بەکارهێنەرانى ئەو دوو جۆرە سیستمە.
لەخوارەوە ١٠ تایبەتمەندى دەخەینەڕوو کە لەنێو سیستمى ئەندرۆیدا بوونیان هەیە و لە ios دا بوونیان نییە:
١- سیستمى ئەندرۆید بەهۆى بەرنامەى"True Caller"وە کە بەنامەیەکى زیرەکە دەتوانرێت ناوى ئەو کەسە ئاشکرا بکات، کە پەیوەندیت پێوە دەکات ئەگەر لەناو لیستى ناوەکانیشتدا تۆمار نەکرابێت.
لەگەڵ ئەوەى ئەو بەرنامەیە بەردەستە بۆ سیستمى"ios"دا، بەڵام بەکاربەر پێویستە خۆى ژمارەکەى تێدا تۆمار بکات و بەدوایدا بگەڕێت تاوەکو بزانێت ئەو ژمارەیەى کە پەیوەندى کردووە خاوەنەکەى کێیە.
٢- لە سیستمى ئەندرۆیدا بەئاسانى دەتوانرێت کە سوود لە خزمەتگوزارى گۆگڵ فۆتۆز وەربگیرێت، کە ئەو بەرنامەیەش ڕێگە دەدات تاوەکو وێنە و تۆمارى ڤیدیۆى نێو مۆبایلەکە بەبێ بەرامبەر تێیدا خەزن بکرێن بە بەکارهێنانى تۆڕى ئینتەرنێت بەشێوەیەکى دیارکراو.
ئەم خزمەتگوزارییە لەنێو ios دا هەیە، بەڵام بەکارهێنەرانى ئەو سیستمە دەبێت بەشێوەیەکى دەستى واتا خۆیان دەبێت ڕێکارەکان ئەنجامبدەن بۆ کاراکردنى ئەو خزمەتگوزارییە و دەبێت هەموو بەرنامەکانى ترى ئەو سیستمە بوەستێنرێن لەو کاتەدا، بەڵام لەئەندرۆیدا پێویست بەو جۆرە ڕێکارانە ناکات.
٣- لەنێو ئامێرى ئایپاد دا دەتوانرێت لەیەک کاتدا کار لەسەر دوو بەرنامە بکرێت، بەڵام ئەوە لەمۆبایلى ئایفۆندا ناتوانرێت، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە لەسیستمەکانى ئەندرۆیدا بوونیان هەیە بەتایبەت لەسەروو وەشانى "7.0" کە ئەوەش تایبەتمەندییەکە ڕێگە دەدات کۆمەڵێک چالاکى لەیەک کاتدا ئەنجامبدرێت وەک کارکردن لەسەر تویتەر و بەکارهێنانى مەسنجەرى فەیسبووک بۆ چاتکردن.
٤- بەکارهێنەرانى سیستمى ئەندرۆید بەئاسانى دەتوانن تۆمارى دەنگى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بکەن لە ڕێگەى هەندێک بەرنامەوە، بەڵام بەکارهێنەرانى سیستمى ios ئاستەنگییەک بەدیدەکەن لەئەنجامدانى ئەو کارەدا و ناتوانن ئەوە ئەنجامبدەن تەنها لەڕێگەى هەندێک بەرنامەى سیدیاوە یان هەندێک بەرنامەى سەرو سیستمى ios.
٥- بەکارهێنەرانى مۆبایلى سامسۆنگ کە بەسیستمى ئەندرۆید کاردەکات دەتوانن مۆبایلەکانیان بەئاسانى بدەنە دەست کەسانى ترەوە بێ ئەوەى ترسیان هەبێت لەشتەکانى ناو مۆبایلەکەیان ئەوەش بەهۆى توانینى دروستکردنى هەژمارێکى تر لەنێو مۆبایلەکەدا وەک سیستمى کۆمپیوتەر.
٦- سیستمى ئەندرۆید هەڵدەستێت بەڕێکخستنى فایلەکانى نێو مۆبایلەکە بەشێوەیەکى زۆر ڕێکوپێک، ئەوەش لە ڕێگەى فایلێکى گشتییەوە کە هاوشێوەیە وەک بەرنامەى ویندۆزى نێو ئامێرەکانى کۆمپیوتەر.
ئەم تایبەتمەندییە هەموو بەرنامەکانى نێو سامسۆنگ دەگرێتەوە بۆ خەزنکردنى مەرکەزییە، ئەوەش بەکاربەر دەتوانێت فایلەکانى نێو ئیمەیل یان هەر شوێنیکى تر خەزن بکات و دابەزێنێت کەئەوەش لەئایفۆندا بەردەست نییە.
٧- هەروەها سیستمى ئەندرۆید ڕێگە دەدات بەشێوەیەکى ئاسان فایلەکانى نێو مۆبایلەکە بەڕێ بکرێن و هەڵسوکەوت لەگەڵ فایلە جۆربەجۆرەکاندا بکرێت بەو جۆرەى کە بەکاربەر دەیەوێت هاوشێوەى کۆمپیوتەر، بەڵام ئایفۆن ژینگەیەکى داخراوە و تەنها دەتوانرێت هەڵسوکەوت لەگەڵ چەند فایلێکى دیاریکراودا هەڵسوکەوت بکرێت و ناتوانرێت ئاڵوگۆڕ بەفایلەکانیش بکرێت لەنێون کۆمپیوتەر و ئایفۆندا تەنها لەڕێگەى بەرنامەى ئایتونزەوە نەبێت.
٨- هەموو ئەو مۆبایلانەى کە سیستمى ئەندرۆیدیان تێدایە دەتوانرێت قەبارەى گلدانەوەى زیادبکرێت لە ڕێگەى میمۆری بچووکەوە، کەئەم تایبەتمەندییە لەهیچ ئایفۆنێکدا نییە.
٩- لەئێستادا هیچ مۆبایلێکى ئایفۆن ناتوانرێت لەڕێگەى بارگاوى کەرى بێتەلەوە بارگاوى بکرێتەوە، بەڵام هەندێک پاشکۆ کە کار بەسیستمى ئەندرۆید دەکەن، دەتوانرێت ئەم جۆرە بارگاوییەى تێدا بەکاربهێنرێت وەک مۆبایلەکانى سامسۆنگ، ئێل جى و گۆگڵ پێکسل.
١٠- زۆربەى بەکارهێنەرانى سیستمى ئەندرۆید لایان وایە کە بازاڕى "Google Play" ڕێژەیەکى زۆر لەیارى و بەرنامەى بێبەرامبەرى تێدایە، بەڵام بازاڕى "App Store" بڕێکى کەمتر بەرنامەى بێبەرامبەرى تێدایە.
No comments:
Post a Comment