ڕۆژی ١٣ی ئەیلولی ٢٠١٦، ئەپڵ ڤێرژنی ١٠ی بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن بڵاوکردەوە و جیاواز لەوانی پێشوو چەند تایبەتمەندییەکی نوێی تێدایە.
لە ڤێرژنە نوێیەکەدا، ڕێگەت پێدەدات لە کاتی ناردنی نامەدا بە ڕێگای نوێ بۆچونوی خۆت دەرببریت و لە کاتی گفتوگۆکردندا دەتوانیت بەرنامە پەسەندەکانت بکەیتەوە.
هاوکات سیری لەگەڵ بەرنامەکانی نێو بەشی app store کاردەکات و دەتواندرێت لە ڕێگەیەوە نامە بنێردرێت، پەیوەندی تەلەفۆنی بکرێت ، هتد.
لە ڤێرژنە نوێیەکەدا نەخشە بە شێوازێکی نوێوە دەردەکەوێت کە دەتوانیت ئۆتۆمبێل بەکرێ بگریت و شوێنی حەوانەوە بگریت.
یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکان ئەپی نوێی هۆمە، کە ڕێگەت دەدات بە شێوازێکی سادە و پارێزراو بەرهەمەکانی هۆم بە ئۆتۆماتیکی لە یەک شوێندا بەڕێوەببەیت.
هاوکات لە ڤێرژنەکەدا دیزاینێکی نوێ بۆ موزیکی ئەپڵ دروستکراوە کە هەموو ڕوویەکی ئەزموونەکانت بە سافی و سادەتر دەبینیتەوە.
قفڵی شاشە دووبارە دیزاینکراوەتەوە و یەکخستنی دەستلێدانی٣ ڕەهەندی قوڵترکراوەتەوە، بەدەستگەیشتنی زانیاریە پێویستیەکان ئاسانترکراون، بە پێچەوانی ڤێرژنەکانی پێشووەوە، لەم ڤێرژنەدا دەبێت پەنج بنێیت بە دوگمەی هۆمدا بۆ کردنەوەی قفڵی سەر شاشەکە.
وهرگیراوه
No comments:
Post a Comment