بەشێوەيەکی فەرمی، کۆمپانيای ئەپڵ ئەمڕۆ ١٦ی ئەيلول بەرهەمی نوێی ئايفۆن و وەشانی نوێی ئای ئۆ ئێسی خستە بەردەست بەکارهێنەرانی و بە پەياميش ئاگاداری بەکارهێنەرانی سيتمی ئای ئۆ ئێسی کردەوە ڤێرژنەکەيان نوێبکەنەوە.
لەماوەی چەند مانگی رابردوو لە کۆنگرەيەکدا، ئەپڵ وەشانی ١٠ی ئای ئۆ ئێسی بۆ سەر ئايپاد و ئايفۆن بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری بەهێز و گرنگەوە راگەياند، هەروەها کاتی بڵاکردنەوەشی بۆ ١٦ی ئەم مانگە دانا.
لە ئێستادا ئەو وەشانە نوێيەی ئای ئۆ ئێس کەم تاز زۆر بۆ بەکارهێنەرانی چووەو داوای نوێکردنەوە دەکات، هەربۆيە ئەو کەسانەی ئايفۆن يان ئايپاد بەکاردەهێنن پێويستە لەکاتی هاتنی نوێکردنەوەدا ئای ئۆ ئێسەکەيان نوێبکەنەوە.
ئای ئۆ ئێسی ١٠ کۆمەڵێک تايبەتمەندی لەخۆدەگرێت لە گرنگترينيان:
- جوانترکردنی شێواز و بەهێزکردنی لايەنی ئاسايش.
- لەمسەکەی سێ رەهەندييە.
- باشترکردنی سيری.
- خێراکردنی کيبۆردی نووسين.
- شێوازی شوێنی وێنەکان جوانترکراون.
- گۆڕانکاریی و بەهێزکردنی نەخشەی شوێنەکان.
- ئەپڵ موزيک.
- ئەپڵ نيوس.
- سڕينەوەی بەرنامەکانی ئەپڵ کە بەلای بەکارهێنەرانەوە زيادەيە.
- ئيمۆجی نوێ.
- گۆڕينی بەشی نامە.
- رووناکی و تاريکی شاشە.
وهگیراوه
No comments:
Post a Comment