نوێترین بابه‌ت
recent

فەیسبوک گۆڕانکارییەکی گرنگ لە مەسنجەردا دەکات


کۆمپانیای فەیسبوک بەنیازە گۆڕانکارییەکی گرنگ لە ئەپلیکەیشنی مەسنجەردا بکات و ئەوەش ھەمووانی دڵخۆش کردووە، 

چونکە تایبەتمەندییە نوێیەکە پێشتر سوودی زۆری لێبینراوە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان فەیسبوک تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ مەسنجەر زیاددەکات و ئەوەش بریتی دەبێت لە (چات 

رووم) و ئەوەش تایبەتمەندییەکە پێشتر لە ھەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری چاتدا بەکارھێنراوە، ھەروەھا دەتوانیت 

لەگەڵ ئەو خزمەتگوزارییەدا قسە لەگەڵ کەسانی نامۆدا بکەیت و کەسانی تر بناسن.

ھاوکات پێشتر فەیسبوک ئەپلیکەیشنێکی تایبەتی بۆ بە گروپ چات کردن درووستکردبوو، بەڵام بەھۆی ئەوەی ئەپلیکەیشنەکە 

بەباشی کاری نەدەکردن ساڵی پێشوو داخرا، ھەروەھا لەئێستادا ئەگەر ئەو تایبەتمەندییە زیادبکرێت دەتوانیت لەڕێگەی کۆدی 

مەسنجەرەکەتەوە بچیتە ناو روومەکانەوە.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.