نوێترین بابه‌ت
recent

گالاکسی لەمەودوا وەک ئایفۆنی لێدێت


کۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە تایبەتمەندییەکی ئایفۆن بەشێوەیەک لەشێوەکان دووبارە بکاتەوە لە گالاکسیدا.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان سامسۆنگی کۆریی بەنیازە شوێنی ھێدفۆنەکەی وەک ئایفۆن ٧ لێبکاتەوە و چیتر پشت 

نەبەستێت بە ھێدففۆنی وایەردار، ھەروەھا سامسۆنگ پێی وایە کە ئەپڵیش دەیەوێت لاسایی ئەوان بکاتەوە و ئەوەش کارێکی 

ئاساییە ئەگەر تەکنەلۆژیایەکی لەوشێوەیە بھێننە ناو گالاکسییەوە.

ھاوکات سەرچاوەیەکی ناو کۆمپانیای سامسۆنگ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سامسۆنگ بەو تەکنەلۆژیایە دەیەوێت کوالیتی 

دەنگەکەی باشتر بکات، ھەروەھا تائێستا نازانرێت لە چ مۆدێلێکدا ئەو تەکنەلۆژیایە پیشان دەدات، بەڵام لابردنی شوێنی 

ھێدفۆنەکان زۆربەی بەکارھێنەرانی نیگەران کردووە، چونکە بەھۆی بچووکی قەبارەیانەوە دەشێت بەزوویی ونیان بکەن.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.