ڕێگایەکی ئاسان بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە دەیانەوێت ئەو ناوانە لەنێو بەشی گەڕان (Search)ی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بسڕنەوە، کە پێشتر بۆی گەڕاون.
بۆ سڕینەوەی ئەو ناوانەی لەنێو فەیسبووک بۆیان گەڕاویت، ئەم سێ ھەنگاوە جێبەجێ بکە:
1 - سەرەتا لە بەشی گەڕاندا، کلیکێک بکە.
2 - پاشان لە بەشی سەرەوەدا نووسراوە (Recent Searches) و لە تەنیش ئەم نووسینە ئینگلیزییە، کلیک لەسەر (Edit) بکە.
3 - لە ھەنگاوی سێیەم و کۆتایی، ھەر ناوێک کە دەتەوێت لەنێو بەشی گەڕانی فەیسبووکەکەت بسڕیتەوە، کلیک لەو ھێمایە بکە، کە لە وێنەکەدا تیشکی خراوتە سەر، پاشان (Delete) دابگرە.
No comments:
Post a Comment