نوێترین بابه‌ت
recent

چۆن ئەم کێشەیەی ناو سەفاری چارەسەربکەیت


یەکێک لە کێشە بێزارکەرەکانی ناو ئایفۆن بریتییە لە دووبارەکردنەوەی ئەو داواکارییانەی کە ئەپلیکەیشن و سیستەمەکە لێت 

دەکات و ناتوانیت رایانبگریت و یەکێکیش لەوانە لەناو سەفاریدایە.

ھەندێک لە بەکارھێنەرانی ئایفۆن تووشی کێشەیەک بوون و ھەموو کات کە دەچنە ناو گووگڵەوە لە سەفاریدا داوای ئەوەیان 

لێدەکرێت کە گووگڵ دەیەوێت شوێنەکەیان (Location) بزانێت و بەکاریبھێنێت، ھەروەھا ئەوەش دوای ئەوە درووست بووە کە 

گووگڵ ماپ تایبەتمەندییەکی بۆ گرتنی پۆکیمۆن کاراکردووە و ھەموو جارێک لە گووگڵدا ئەو داوایە دووبارە دەکرێتەوە.

بۆ نەھێشتنی ئەو کێشەیەش لەناو سەفاریدا ئەم ھەنگاوانە ئەنجام بدە:

-لەناو سەفاریدا لاپەڕەی سەرەکی گووگڵ بکەرەوە.

-دوای بچۆرە بەشی خوارەوەی لاپەڕەکە و کلیک لە (Use Precise Location) بکە و دواتر بۆکسێکت بۆ دەکرێتەوە و کلیک 

لەسەر (OK) بکە و چیتر داوای (Location)ەکەت لێناکرێت.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.