کۆمپانيای سامسۆنگی کۆری مۆبايلێکی نوێی گالاکسی لە نەوەی جەی (J) نمايشکرد و تايبەتمەندييەکانی بۆ هەوادارانی خستەڕوو.
لە کۆنگرەيەکدا کە لە وڵاتی ڤيتنام بەڕێوەچوو، کۆمپانيای سامسۆنگ مۆبايلێکی نوێی نمايشکرد بە ناوی "Samsung Galaxy J7 Prime" کە تەواوکەری زنجيرەکانی گالاکسی جۆری ""ـيە، بە کۆمەڵێک تايبەتمەندی بەرزەوە.
Samsung Galaxy J7 Prime
ئەم ئامێرە شاشەکەی ٥.٥ ئينجە و فوول ئێچ دييە واتە روونييەکەی ١٩٢٠ بە ١٠٨٠ پێکسڵە.
پرۆسێسەرەکەی ١.٨٦ گێگاهێرتزە، رامەکەشی سێ گێگابايتە بە ميمۆری ناوەکیی ٣٢ گێگابايت، هەروەها ميمۆری کارديشی بۆ دەبێت تا قەبارەی ٢٥٦ گێگا.
ئەم ئامێرە دوو سيم کاردييە و سيستمی مارشماڵۆی ئەندرۆيدی لەسەرە، توانستی باترييەکەشی ٣٠٠٠ مليئەمپێرە.
ئەم ئامێرە دوو سيم کاردييە و سيستمی مارشماڵۆی ئەندرۆيدی لەسەرە، توانستی باترييەکەشی ٣٠٠٠ مليئەمپێرە.
لە رووی کامێراشەوە، تايبەتمەندييەکی مامناوەندی هەيە چونکە کامێرای دەرەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە و ناوەوەشی هەشت مێگايە.
لە رووی نرخەوە، لە ئێستادا ئەم ئامێرە لە وڵاتی ڤيتنام بە ٢٣٢ دۆلار دەفرۆشرێت، کە لەچاو تايبەتمەندييەکانيدا نرخێکی زۆر گونجاوە.
No comments:
Post a Comment