کۆمپانیای IBM بەھاوکاری کۆمپانیای The weather تەکنیکێکی نوێی ئاشکراکرد بۆ ئاگاداربون لەباری کەشوھەوا لەرێی
The Weather Channel ەوە بەبێ ئەوەی پێویست بەئینتەرنێت بێت.
تەکنیکەکە بۆ ٤٢ وڵاتی جیھان بەردەستە و پشت بەپەیوەندیی (ند ند) دەبەستێت و لەسەر سستمی ئەندرۆید دادەبەزێت.
ئەمەش ئامانج لێی ھاوکاریکردنی بەکارھێنەرانی وڵاتە ھەژارنشینەکانە بۆ ئاگاداربون لەگۆرانکارییەکانی کەشوھەوا و ئەگەری لافاو و زریان و شەپۆلەکانی بەفربارین.
ئەمەش ژیانی زۆر کەس دەپارێزێت لەھەر ئەگەرێکی نەخوازراو، کەرەنگە بەھۆی بێ ئاگایی لەکەشوھەوا ئەو کەسە توشی ببێت، لەئێستاشدا لەو ٤٢ وڵاتە بەردەستە و بەکارھێنەرانی سستمی ئەندرۆید دەتوانن لەگوگڵ پلەی دایبەزێنن کەقەبارەی ٣.٢ میگابایتە و داتای کەشوھەوای بۆ ماوەی ٢٤ سەعات تێدا بەردەستە، ئەمەش بۆ ئەوانەش دەبێ کە تۆڕی ٢G و ٣G یشیان ھەیە.
كلیك لێره بكهن بۆ داگرتنی بهرنامهكه
No comments:
Post a Comment