دەستەی پەیوەندیەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایکردوە کەبونی شوخت لەسەر شاشەی مۆبایلی بەکارھێنەران و ئایپادەکانیان کارێکی بێزارکەرە و ھەندێ جار دەبێتە گرفت لەبەردەم بەکارھێنانیاندا بەتایبەت ئەو جۆرانەی بەتەچ کاردەکەن.
بۆیە رێنمایی دەدەن بەبەکارھێنانی مەعجونی ددان بۆ لابردنی شوختی سەر شاشەی مۆبایل بەوپێیەی ھیچ گەردیلەیەکی گەورەی تێدا نیە.
بۆیە دەبێ مەعجونەکە بدەیت لەشاشەکە بەچینێکی تەنک پاشان کەمێک پێوەی جێ بھێڵە با وشک بێتەوە پاشان بەپارچەیەک قوماشی نەرم بیسڕە تا دەدرەوشێتەوە، ئەمەش پیسی و خۆڵ و شوخت ناھێڵێ، باشترە ئاگاداری جۆری ئەو مەعجونە بیت کەبەکاریدەھێنیت تا زبر نەبێ و جۆرێکی نەرم بێ و زیانی زیاتر بەشاشەکە نەگەیەنێت.
No comments:
Post a Comment