نوێترین بابه‌ت
recent

هه‌واڵێكی خۆش له‌ باره‌ی باتری گالاکسی نۆت7


کۆمپانیای سامسۆنگ ژمارەیەکی زۆری لە گالاکسی نۆت ٧ کێشاوەتەوە و بەنیازە پاتری ھەموویان بگۆڕێت و ئەوەش دڵەڕاوکێی 

بۆ زۆرکەس درووست کردووە و ناوێرن ئەو مۆبایلە بکڕن.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان سامسۆنگی کۆری دڵنیایی داوەتە بەکارھێنەران کە تەواوی پاتری نۆت ٧ دەگۆڕێت و 

ناھێڵێت ھیچ مەترسییەک بۆ سەر ژیانی بەکارھێنەرانی درووست ببێت، ئەو گالاکسییانەی کە پاترییەکانیان گۆڕاوە یان لەدوای 

زانینی کێشەی تەقینەوەکە لێکۆڵینەوەیان لێکراوە و سەلامەتن پیتی (S) لەسەر پارچەی باڕکۆدەکەیان ھەیە و ئەوەش مانای 

(Safe) دەگەیەنێت و سەلامەتە.

ھاوکات سامسۆنگ بڕیاریداوە کە ھەر مۆبایلێک لە ھەر شوێنێک فرۆشرابێت دەتوانرێت لەڕێگەی سەنتەرە سەرەکییەکانییەوە 

بگەڕێندرێتەوە و پاترییەکەیان دەگۆڕێت و پێویست ناکات خەمی تەقینەوەی بخۆیت.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.