نوێترین بابه‌ت
recent

بەرنامەيەکی مۆنتاژ بۆ گالاکسی و هاوسيستمەکانی


يەکێک لە تايبەتمەندييەکانی مۆبايلە زيرەکەکان بوونی بەشی ڤيديۆ و تۆمارکردنيەتی بەشێوەيەکی روون، کە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکانيش وايکردووە زياتر بەکارهێنەر چێژ لە سەيرکردنی ديمەنەکان وەربگرێت و گرنگی بە ڤيديۆکان بدرێت.

بۆ دەستکاريکردنی ڤيديۆکان هۆکار و بەرنامەی زۆر هەيە، بەڵام لە بازاڕی گوگڵ پلەی ـدا کە تايبەتە بە سيستمی ئەندرۆيد، بەرنامەيەک هەيە بەشێوەيەکی باش ئەو رۆڵە دەگێڕێت و کاری مۆنتاژ بۆ ڤيديۆکان دەکات.

Cover art
لۆگۆی بەرنامەکە

ئەو بەرنامەيەش ناوی (ActionDirector)، تەنيا بۆ ئەندرۆيد بەردەستە و هێشتا بۆ ئای ئۆ ئێس بەرهەم نەهێنراوە، کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ لە خۆدەگرێت و توانای گۆڕينی فايلی ڤيديۆیی بۆ دەنگ هەيە، لەهەمان کاتيشدا بەکارهێنەر دەتوانێت ديمەنەکان کرۆپ بکات يان هێواش و خێرایی بکاتەوە.

بەکارهێنەرانی سيستمی ئەندرۆيد دەتوانن لە رێگەی گوگڵ پلەی ـيەوە گەڕان بۆ (ActionDirector) بکەن و ئينستاڵی بکەن، لەکاتی کارانەبوونی بۆ داگرتن دەتوانرێت لە رێگەی گوگڵەوە گەڕانی بۆ بکرێت و دابگيرێت.

salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.