ئەم ئامێرە لە زۆربەی ماڵەکان هەیە دەبێتە هۆی لەدەستدانی چاو
پزیشکانی ئوستورالیا خەڵکی ناوچەکانیان ئاگادارکردەوە قەڵەمی لێزەر یاری نیە و دەبێت ئاگاداری منداڵەکانیان ببن .
پزیشکێکی تایبەت "ئیمرتاجی" ی چاوی منداڵە ١٤ ساڵەکەی پشکنی و ئەم وریاکردنەوەیەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەهۆی ئاراستەکردنی قەڵەمی لێزەر بۆ ناو چاوی منداڵەکە توشی لەدەست دانی بینین بووە " .
لە ئێستادا ئەو منداڵە %٧٥ توانای بینی لەدەستداوە، ئەو پزیشکە ئاشکرایکردووە ناوچەی " macula"ی لەسەر تۆڕەی چاو بڕیوە و کێشەکەش ئەوەیە بە عەینەک چارەسەر ناکرێت .
پاش ئاراستەکردنی لێزەرەکە بۆناو چاوی منداڵەکە هەستی بەهیچ ئازارێک نەکردووە و پێیان وتووە پاش چاکبونەوەی سوربونەوەکە کەمێک بینی باش دەبێتەوە .
No comments:
Post a Comment