پاش پێنج ساڵ کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆ گەیشتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری.
ئاژانسی گەردونی ناسا ئەمڕۆ ٥ی تەموزی ٢٠١٦ بڵاویکردەوە، پاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر دەستکردن بە گەشتەکەیدا، کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆی بێ مرۆیی گەیشتووەتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری.
ئاماژەی بەوەش کردووە، جۆنۆ بۆ ماوەی شەش ساڵ لهخولگهی تایبهتی ههسارهی موشتهری دەمێنێتەوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە پێكهاتهی ئاو و هێزی كاكێشانی ئەو هەسارەیە و بوارە موگناتیسییەكەی و تایبەتمەندییەكانی.
هاوکات یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی رەوانەکردنی کەشتییەکە بۆ لێکۆڵینەوەیە لەوەی کە ئایا کرۆکی هەسارەکە لە چی پێکهاتووە.
موشتەری بە گەورەترین هەسارەی سیستمی خۆر دادەنرێت کە نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دورە و نزیکەی ١١١٣ جار لە زەوی گەورەترە و لە گازی بەستوو پێکهاتووە.
No comments:
Post a Comment