نوێترین بابه‌ت
recent

ئەم تایبەتمەندییەی فەیسبووک لەکاربخە



فەیسبووک بە پشت بەستن بە ژمارەیەک پێوەر پێشنیازی زیادکردنی هاوڕێی نوێ بۆ بەکارهێنەرەکانی دەکات. ئەم تایبەتمەندییەش هەندێجار وادەکات هاوڕێی سەردەمانی پێشووت بدۆزیتەوە یان هاوڕێیەک کە لەڕابردودا لە یەک خوێندنگە خوێندووتانە.
بەپێی سەرچاوە تەکنەلۆژییەکان لەماوەی ڕابردووشدا فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی خستووەتەکار کە بەهۆیەوە هەندێ لەو هاوڕێیانەی پێشنیازیان دەکات ناناسیتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەست دەکەیت کە دەیانناسیت.
هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فەیسبووک لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە سوود لە شوێنی بەکارهێنەرەکانی وەردەگرێت بۆ ئەوەی هاوڕێی نوێیان بۆ پێشنیازبکات.
ئەم تایبەتمەندییە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەو و لە سادەترین دەربڕینیشدا ئەتوانین بڵێین دیاردەیەکی نائاساییە. بەڵام دەتوانیت بە ئاسانی لە ڕێگەی سەندنەوەی مۆڵەتی بەکارهێنانی شوێنەکەت لەلایەن فەیسبوکەوە ئەم تایبەتمەندییە لەکاربخەیت وەک لە وێنەکانی خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە.
هەرچەندە وتەبێژێکی فەیسبووک بە سایتی سینێتی ڕاگەیاندبوو کە بۆ پێشنیاری هاوڕێی نوێ سوود لە شوێنی بەکارهێنەرەکانیش وەردەگیرێت، بەڵام ئێستا وتەبێژێکی دیکەی فەیسبووک دەڵێت کە ئەوان زانیاری لەسەر شوێنی بەکارهێنەران بۆ دۆزینەوە و پێشنیازکردنی هاوڕێی نوێ بەکارناهێنن. بەڵکو لە ڕێگەی دیکەوە وەکو هاوڕێ هاوبەشەکانیان یان خوێندن و ئەو تۆڕانەی کە بەکارهێنەران بەشدارن تیایاندا ئەو کارە دەکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا سەندنەوەی مۆڵەتی بەکارهێنانی شوێنەکەت لەلایەن فەیسبووکەوە هەڵبژاردەیەکە شایەنی بیرلێکردنەوەیە و بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت:
هـ،ڕ


salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.