دوگمەیەکى "گرنگ" لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا لادەبرێت
پاش کۆمەڵێک نیشانە و ئاشکراکردنى چەند شێوەیەکى ئایفۆنى ٧ى کۆمپانیاى ئەپڵ دەرکەوتووە ، شێوەى موبایلى ئایفۆن ٧ نزیکە لە شێوەى ئایفۆن ٦ وە بەڵام هەندێک گۆڕانکارى تیادا کراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەى ڕۆژنامەى ئیندیبندیتى بەریتانى لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا دوگمەى بێدەنگکردنى موبایلەکە کە دەکەوێـتە لاتەنیشتیییەوە لادەبرێت و بە شێوەیەکەى تر ئەو خزمەتگوزارییە لە موبایلەکەدا جێگیر دەکرێت.
هەروەها لە مۆدێلى نوێی ئایفۆن ٧ دا بڵندگۆى موبایلەکە لادەبرێت(سەما خاریجى) و ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەران ناچاربن سەماعەى بلوتوس و جۆرەکانى تری سەماعە بەکار بهێنن لەگەڵ موبایلەکەدا.
هەروەها دیزاینى شێوەى پشتەوەى موبایلەکە گۆڕانکارى تیادا دەکرێت و بە شێوەیەکى تازە تر دروستدەکرێـت.
هـ،ڕ
هـ،ڕ
No comments:
Post a Comment