نوێترین بابه‌ت
recent

مایکرۆسۆفت کۆتایی بە ئۆفەری ویندۆز ١٠ بە بێبەرامبەر دەهێنێت‎






مایکرۆسۆفت کۆتایی بە ئۆفەری ویندۆز ١٠ بە بێبەرامبەر دەهێنێت‎


کۆتایی ئەم مانگە ٢٩ تەمووز کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆتایی بە ئۆفەری بێبەرامبەر دەهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی سیستمەکانی ویندۆز ٧ و ٨.١ بۆ سیستمە نوێکەی کە بریتییە لە ویندۆز ١٠.بۆ ئەم مەبەستەو بۆ بیرخستنەوەی بەکارهێنەرەکان مایکرۆسۆفت دەستی کردووە بە ناردنی ئاگادارکردنەوەیەک کە تەواوی شاشەی کۆمپیوتەرەکان دادەپۆشێت و تەنها دوو هەڵبژاردە دەداتە بەکارهێنەران.
هەڵبژاردەکان بەکارهێنەر ناچاردەکەن کە ڕاستەوخۆ کۆمپیوتەرەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ ویندۆز ١٠ یاخود کارەکە بۆ ماوەیەک دواتر دوابخەن.
لە ئەگەری دەستنیشانکردنی هەڵبژاردنی دووەمیشدا جارێکیتر و پاش سێ ڕۆژ ئاگادارکردنەوەکە دەردەکەوێتەوە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەیەوێت زیاترینی بەکارهێنەرەکانی لەسەرانسەری جیهاندا ڕووبکەنە سیستمی ویندۆز ١٠ و ئامانجی ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠١٨ یەک ملیار ئامێر و کۆمپیوتەر بەو سیستمە نوێیەی کاربکەن.بۆ ئەم مەبەستەش چەندین شێواز و ڕێگای گرتووەتە بەر کە بووتە هۆی بێزاربوونی هەندێک لە بەکارهێنەران بەوەی کە بەرزکردنەوەی سیستمەکانیان بۆ ویندۆز ١٠ بە کارێکی زۆرەملێ زانیوە لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پێی وایە ئەم سیستمە نوێیەی کۆکەرەوەی هەموو ئەو تایبەتمەندییانەیە کە بەکارهێنەرانی سیستمە کۆنەکان لەگەڵیدا ئاشنان و هاوکات تایبەتمەندی نوێ و بەهێزی سیستمە نوێکانی لە خۆگرتووە.

salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.