ئاگاداربن بەمجۆرە وێنە و ڤيديۆکانی ناو ڤايبەرهكهت دەبردرێن
بەرنامەی ڤايبەر بەهۆی بەربڵاوی و زۆری بەکارهێنانی لەلايەن خەڵکييەوە، بووەتە نێچيرێکی باش بۆ گروپە سيخور و هاککەرەکان و بەردەوام هەوڵی شکاندنی دەدەرێت.
وەک ئاشکرايە پلەی ستۆر بازاڕێکی ئەليکترۆنی سيستمی ئەندرۆيدە، کە کۆکراوەی بەرنامە و يارييەکانە و سەرەتا رەزامەندی گوگڵی دەوێت ئەوکات بەرنامە و يارييەکان لەو بازاڕەدا دادەندرێت، بەڵام بەپێی هەواڵێکی پێگە تەکنەلۆژييەکان ئەو بازاڕە مەترسی بۆ بەکارهێنەرانی ڤايبەر دروستکردووە.
لە نوێترين راپۆرتا ئەوە ئاشکراکراوە ئەو ئامێرانەی سيستمی وەگەڕخەری ئەندرۆيديان لەسەرە لە رێگەی چەند سپام و مەلوێرييەکەوە کە گروپە هاککەرەکان دروستيان کردووە دەتوانرێت سەرجەم وێنە و ڤيديۆکانی ناو ڤايبەر ببردرێن و لەلايەن ئەو گروپانەوە دەستی بەسەردا بگيرێت.
وەک ئاماژەشی پێدراوە لەناو ئەو بازاڕەدا چەند بەرنامەيەک هەيە کە هەڵدەستن بەکاری سيخوڕیی کردن و بردنی وێنە و ڤيديۆکانی ناو ڤايبەر، هەرچەندە گوگڵ هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ رێگرتن لەو جۆرە کارانە بەڵام هێشتا بنەبڕ نەکراوەو مەترسی لەسەر بەکارهێنەرانی هەيە.
تاکە چارەسەر بۆ ئەوەش بەرنامەيەک هەيە لەناو گوگڵ پلەی کە پێويستە بەکارهێنەر دايبگرێت و لەناو ئامێرەکەيدا هەيبێت، چونکە کاری ئەو بەرنامەيە دۆزينەوەو لەناوبردنی مەلوێرييەکانە.
بۆ داگرتنی ئەو بەرنامەيەش دەتوانن بچنە گوگڵ پلەی و بنووسن "Beaver Gang Counter" دوای دۆزينەوەشی ئينستاڵی بکەن و بەرنامەکە بکەنەوە، لەکاتی هەبوونی هەرجۆرە سپامێک ئەو بەرنامەيە بەرپەرچی دەداتەوەو رێگەی پێدەگرێت.
No comments:
Post a Comment