میدیای فەرمی چین ڕایگەیاند، وڵاتی چین گەورەترین تێلسکۆپی لە جیهاندا دروستکردووە و مەبەست لە بەکارهێنانی بینینی بوونەوەرە ئاسمانیەکانە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند دوێنێ شەممە دواین پارچەی تێلیسکۆپەکە تەواوبووە و ناونراوە تێلسکۆپی ڕوبەر پێنج هەزار مەتری یاخود FAST ،ڕوبەرەکەی هێندەی ٣٠ یاریگای تۆپی پێیە و لەسەر شاخێک لە ناوچەی گویژۆوی هەژارنشین کەدەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەوە دروستکراوە.
ژێنگ زیاۆنیان جێگری سەرۆکی چاودێری ئەستێرەناسی نیشتیمانی بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاند "لە ئێستادا زانایان لەهەوڵی ئیشپێکردن و تاقیکردنەوەی تێلسکۆپەکەدان".
وتیشی " ئامێرەکە لە توانایدایە بە شێوەیەکی ڕونتر بەدوای شتی نامۆدا بگەڕێت ئەویش بۆ تێگەیشتن لە بنچینەی گەردوون و هاندانی جیهانیە لە گەڕان بەدوای ژیان لەدەرەوەی گۆی زەویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد " تێچووی تێلسکۆپەکە ١٨٠ ملیۆن دۆلاربووە"
تێلسکۆپەکە لە ماوەی پێنج ساڵدا دروستکراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بخرێتەکار.
وڵاتی چین چەندین پڕۆژەی ئاسمانی هەیە ، یەکێک لە پڕۆژەکانیش ئەوەیە لە ساڵی ٢٠٣٦دا پیاوێک لە سەر مانگ جێگیربکەن و وێستگەیەکی ئاسمانی دروستبکەن.
No comments:
Post a Comment