غير مُصنف
ئایفۆنى ٧ .. هەمان شێوەى پێشوترى هەیە و گۆڕانکارى لە سیستەمى دەنگیدا دەکرێت
ئایفۆنى ٧ .. هەمان شێوەى پێشوترى هەیە و گۆڕانکارى لە سیستەمى دەنگیدا دەکرێت
کۆمپانیاى ئەپڵ ڕایگەیاندووە ، مۆدێلى نوێى ئایفۆن کە بریتییە لە "ئایفۆن ٧" بە هەمان شێوەى ئایفۆنى ٦ دەبێت و تەگۆڕانکارییەکى "گەورە" لە سیستەمى دەنگی موبایلەکەدا کردووە.
ئەو گۆڕانکارییەى ئەپڵ دەیەوێت بیکات بریتیە لە لابردنى دەنگهێنەر "سەماعە" ى موبایلەکە و گۆڕینى بە شێوەیەکەى ترى دەنگهێنەر کە ئاوى تێنەچێت و هاوکات ئەم گۆڕانکارییە دەبێـتە هۆى ئەوەى مۆدێلە نوێکەى ئایفۆن قەبارەکەى تەنکتر ببێتەوە.
ئەمە سەرەڕاى ئەوەى لابردنى ئەو دەنگهێنەرەى ئایفۆن کە قەبارەکەى ٢.٥ میللیمەترە دەبێـتە هۆى ئەوەى بوارێکى فراوانتر لە ناو موبایلەکەدا بکرێـتەوە بۆ گەورەکردنى پاترى موبایلەکە و ئەمەش وادەکات تواناى وزەى پاتریەکە بەهێزتر بکرێت.
هەر چەندە ئەم گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەى کۆمپانیاى ئەپڵ بووەتە جێگەى ڕەخنەى بەشێک لە بەکارهێنەرانى ئایفۆن و وتویانە "لابردنى دەنگهێنەرەکە وادەکات دەنگى دەرەکى موبایلەکە لاوازبێت و بەکارهێنەر ناچاربێت گەورەکەرى دەنگ بە کاربهێنێت و ئەمەش خەرجى زیاد دەکات لە سەریان".نها
No comments:
Post a Comment