نوێترین بابه‌ت
recent

بەڕێوبەری گوگڵ هاککرا






بەڕێوبەری گوگڵ هاککرا


لەلايەن گروپێکی هاککەری ناسراوەوە کە لە سێ کەس پێکهاتوون، هەژماری فەرمی بەڕێوبەری گوگڵيان لە ماڵپەڕی "Quora" هاککردو دەستیان بەسەرداگرد.

سوندار پيچاری بەڕێوبەری جێبەجێکاری گەورە کۆمپانيای گوگڵ لەلايەن گروپی "OurMine"ـەوە هەژمارەکەی لە ماڵپەڕی "Quora" هاککرا کە پەيوەستيشە بە هەژمارە فەرمييەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەرەوە.
ئەو گروپە لەکاتی هاککردنی هەژمارەکەی سوندرا لە کوۆرا چەند بابەتێکيان پۆست کرد کە راستەوخۆ دەچووە ناو هەژمارەکەيەوە لە تويتەر، کە ٥٠٤ هەزار فۆڵۆوەری هەبووە، مەبەست لەوەش بڵاوبوونەوەی هەواڵی هاککردنەکەيان بووە.

ئەو گروپە لە پۆستەکانيان نووسيويانە " ئێمە تەنيا ويستمان تێستی سێکوريتی واتە لايەنی ئاسايش و پاراستنت بکەين." وەکو ئاماژەيەک بۆ ئەوەی هەرچەندە بەڕێوبەر بيت بەڵام پارێزراونابيت لەسەر ئينتەرنێت.
جێگەی بيرهێنانەوەيە لەماوەی رابردوو هەمان گروپ هێرشی کردە سەر هەژمارە فەرمييەکانی مارک زوکەربێرگ لە تويتەر و لينکدئين و پينترێست و هاکی کردن.

salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.