لە پێناو تایبەتمەندییەکی یوتیوب، گوگڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاییەکی دەهێنێت کە ماوەی سێ ساڵە خستویەتییە گەڕ.
کۆمپانیای گوگڵ کە لە ئێستادا ناوەکەی گۆڕاوە بۆ ئەلفابێت ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی کۆتاییهێنان بە خزمەتگوزاری "هانگاوتس ئێر" کە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.
ئەم خزمەتگوزارییە ڕێگەی دەدا بەکارهێنەران ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڕێکانیاندا گفتوگۆی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەن و هاوکات پەخشی ڕاستەوخۆی ئەو ڤیدیۆیە بخەنە یوتیوبەوە.
گوگڵ ئەم بڕیارەی لە پێناو تایبەتمەندییەکی نوێی یوتیوبدا داوە بە ناوی یوتیوب لایڤ کە ئەویش ڕێگەدەدات بەکارهێنەران ڕاستەوخۆ ڤیدیۆ بگوزانەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی گوگڵ، بەکارهێنەران لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلولەوە چیتر ناتوانن وادەی نوێی گواستنەوە لە "هانگاوتس ئێر" دابنێن. ئەو بەکارهێنەرانەش کە پێشتر وادەیان داناوە بۆ گواستنەوەی ڤیدیۆ بۆ پاش ١٢ی ئەیلول، پێویستە لە یوتیوب لایڤ گواستنەوەکە ئەنجام بدەن.
گوگڵ بەکارهێنەران دڵنیادەکاتەوە لەوەی کە ئەو ڤیدیۆیانەی پێشتر لە کاتی ڕاستەوخۆکاندا تۆماریان کردوون ناسڕێنەوە و لە یوتیوبدا دەمێننەوە.
No comments:
Post a Comment