نوێترین بابه‌ت
recent

فەیسبووک گۆڕانکارى لە تایبەتمەندى "لایڤ" دا دەکات


کۆمپانیاى فەیسبووک  تایبەتمەندییەکى نوێ بۆ  لایڤ "Facebook Live" زیاد دەکات و ڕێگە دەدات دوو کەس لە یەک کاتدا و پێکەوە لایڤ "ڕاستەوخۆ"  ئەنجامبدەن.
ماڵپەڕى The Next Web کە تایبەتە بە بوارى پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان بڵاویکردەوە، ڕۆژى دووشەممە کۆمپانیاى فەیسبووک ئەو تایبەتمەندییە نوێیەى کە لە مانگى حوزەیراندا ئاشکرایکرد کارى بۆ دەکات، دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی، کە دەتوانرێـت لە یەک کاتدا دوو کەس  لایڤ ئەنجامبدەن لەسەر یەک شاشە.
ماڵپەڕەکە بڵاویشیکردووەتەوە ، خزمەتگوزارییە نوێکە سەرەتا بۆ چەند کەسایەتییەکى گشتى فەراهەم دەکرێت کە بەرنامەى " Facebook Mention" هەیە لەسەر سیستمى IOS ، هەروەها  دەبێت بە کارهێنەرەکان هەژمارێکى تایبەتى باوەڕپێکراویان لە گۆگڵ هەبێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، فەیسبووک لە مانگى ئەیلولدا ئەم خزمەتگوزارییە دەداتە سەرجەم کۆمپانیا بارزگانییەکانى ئەمەریکا و دواتریش لە  مانگى تشرینى یەکەمدا  رێگە دەدات سەرجەم بەشداربوونى فەیسبووک خزمەتگوزارییەکە بە کار بهێنن.
ئەمەش لە دواى ئەوە هات لە مانگى حوزەیرانى ڕابردوودا وتەبێژى کۆمپانیاى فەیسبووک ڕایگەیاند، کاردەکەین بۆ ئەوەى خزمەتگوزارى ئەنجامدانى لایڤی دوو کەس لە یەک کاتدا فەراهەم بکەین ، بەشێوەیەک کەسی یەکەم  کەسی دووەم بانگهێشت دەکات و لەسەر یەک شاشە ڕاستەوخۆ دەردەکەون.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.