زانیاری
زۆربەی بەکارھێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان کێشەی شەحنیان ھەیە و بەزوویی وزە لە مۆبایلەکەیاندا نامێنێت، بەڵام دەشێت بە رێگایەکی نازانستیانە مۆبایلەکەت بارگاوی بکەیتەوە.
ئەو خاڵانەی کە لەکاتی بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکەتدا پێویستە بایەخیان پێبدەیت و لەبیریان نەکەیت بریتین لەمانە: -بەجێھێشتنی مۆبایل بە کارەباوە لەکاتێکدا پڕ بارگە بووە ھەڵەیە و ئەوەش پاترییەکەت لاواز دەکات و ھەربۆیە پێویستە دوای پڕبوون یەکسەر لێی بکەیتەوە. -پاتری لیسیۆم پێویستی بە ١٠٠% بارگە نییە و دەتوانیت پێش گەشتن بەوە لێی بکەیتەوە، چونکە ئەگەر پڕ بێت ڤۆڵتییەیەکی زیاتر دەدات و ئەوەش زیانبەخشە. -ھەرکات توانیت مۆبایلەکەت بکە بە کارەباوە و بارگاوی بکەرەوە و پێویست ناکات چاوەڕێ بکەیت تا بەتاڵ دەبێتەوە و ئەوەش دەبێتەھۆی بەھێزبوونی پاترییەکەت. -ئەگەر ھەرکات ھەستت کرد مۆبایلەکەت لەکاتی بارگاویکردنەوەدا گەرم بووە کەڤەرەکەی لێبکەرەوە، ئەگەر تیشکی خۆریشی بەردەکەوێت دایپۆشە بۆئەوەی گەرم نەبێت. |
This comment has been removed by the author.
ReplyDelete