نوێترین بابه‌ت
recent

چۆنيەتی گەڕاندنەوەی فايلە سڕاوەکانی ناو ئایکڵاد

مۆبايلی ئايفۆن، کە بە گرنگترين بەرهەمی کۆمپانيای ئەپڵ لە جيهاندا دادەندرێت بەکارهێنەرێکی زۆری هەيە و توانيويەتی جێگەی خۆی بکاتەوە.
يەکێک لەو بەشە گرنگانەی لەناو ئايفۆن و ئايپاد ـدا بوونی هەيە بريتييە لە ئایکڵاد، کە بەکارهێنەر دەتوانێت وێنە و ڤيديۆ و فايلەکانی تيادا هەڵگرێت و بيانگوازێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە مەبەستيەتی.
هەرچەندە لە ماوەی رابردوو ئەو بەشە کەوتە بەر هێرشی هاککەران و چەند هەژماریکی ئايکڵادی کەسايەتييە ناودارەکان دەستی بەسەردا گيرا بەڵام ئەپڵ لايەنی ئاسايشی بەهێزتر کردووەو وەک خزمەتگوزارييەک خستوويەتييە بەردەست بەکارهێنەرانی.
هەندێک جار بەکارهێنەر بەهەڵە فايلەکانی ناو ئایکڵاد رەشدەکاتەوە بەبێ ئەوەی ئاگاداربێت کە پێشتر لەلای خۆی هەڵيگرتبێت، هەربۆيە ئەپڵ چارەسەری بۆ ئەو کارە داناوەو لە رێگەی تايبەتمەندی گەڕاندنەوە رێگەی داوە بەکارهێنەر فايلە سڕاوەکانی بێنێتەوە.
هەنگاوەکانيش بەمجۆرەيە:

١- ئەپڵ ئای دی و وشە نهێنيەکە بنووسە و بچۆ ناو ئایکڵاد


٢- خۆت بناسەرەوە


٣- فايلە سڕاوەکان بکەرەوە


٤- فايلە سڕواوەکان بەپێی کات ريزبکە


٥- ئەو فايلە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بيگەڕێنيتەوە


٦- لە هەژمارەکەت بچۆرە دەرەوەو چاوەڕێ بکە، پاش کەمێک بچۆرەوە ئایکڵاد درايڤەر.

salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.