کۆمپانيای سۆنی ژاپۆنی، لە راگەياندراوێکياندا هەواڵێکی خۆشيان دايە هەوادارانی پلەی ستەيشتن و بەرهەمێکی نوێيان راگەياند.
لەم سەردەمەدا بەهۆی پشکەوتنی تەکنەلۆژياوە بەردەوام کۆمپانياکان لەسەرهێڵن بۆ باشتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنانی ئامێری نوێ بۆ ئەوەی خواستی بەکارهێنانيان زياتر بێت.
دەسکە نوێيەکە
بۆ ئەو مەبەستەش لە نوێترين کارياندا، سۆنی دەسکێکی ياریی کردنی پلەی ستەيشتنی راگەياند کە بۆ کۆمپيوتەر دەبێت، ياريی پێکەرەکان دەتوانن لە رێگەی دەرچەی يو ئێس بیيەوە دەسکەکە لە کۆمپيوتەر ببەستن و راستەوخۆ لە رێگەی کڵاودەوە ياریی پلەی ستەيشن بکەن لەگەڵ هاوڕێيان و کەسانی ديکەدا.
چۆنيەتی کارکردنيشی پەيوەستە بە تايبەتمەندیی کۆمپيوتەرەکەوە، کە دەبێت رامەکەی لە دوو و کۆڕئايەکەشی لە سێ کەمتر نەبێت، دەرچەی دەنگی هەبێت و لەسەر سيستمەکانی ويندۆس حەوت و هەشت و ١٠ کاردەکات، هەروەها بۆ ماکيش بەرهەم دەهێندرێت.
وابڕيارە ئەم بەرهەمە نوێيە لە مانگی داهاتوو (ئەيلول) بخرێتە بازاڕەکانی جيهانەوەو نرخەکەشی بە ٢٥ دۆلار دياريکراوە.
وابڕيارە ئەم بەرهەمە نوێيە لە مانگی داهاتوو (ئەيلول) بخرێتە بازاڕەکانی جيهانەوەو نرخەکەشی بە ٢٥ دۆلار دياريکراوە.
يو ئێس بی (کاری پەيوەستکردنی دەسکەکە و کۆمپيوتەرەکەيە)
No comments:
Post a Comment