نوێترین بابه‌ت
recent

ئەپڵ بە بڕی زیاتر لە ١٤ ملیار دۆلار سزادەدرێت

کۆمسیۆنی ئەوروپا بەرامبەر بە نەدانی باجی پێویست بە وڵاتی ئێرلەندا کۆمپانیای ئەپڵ بە زیاتر لە ١٤ ملیار دۆلار سزادەدات.
لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە بۆماوەی سێ ساڵی کارکردنی کۆمپانیای ئەپڵ لە ئیرلەندا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە داهاتی ئەو کۆمپانیایە لە ئیرلەندا نایاسایی بووە، بەو پێیەی کۆمپانیای ئەپڵ ڕێگەی پێدراوە لەچاو بزنسەکانی دیکەدا باجی کەمتر بدات، بەجۆرێک کە باجەکە لە ڕێژەی ١% تێپەڕی نەکردووە.
هەریەکە لە حکومەتی ئیرلەندا و کۆمپانیای ئەپڵیش بەم سزایەی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕازی نین و بەنیازن سکاڵا لە دژی تۆماربکەن.
ئەندامێکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاندووە "ناکرێت یەکێک لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا تایبەتکاری بۆ کۆمپانیایەکی دیاریکراو بکات بۆ پێدانی باج، ئەمە بەپێی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا کارێکی نایاساییە".
لە لێکۆڵینەوەکانی کۆمسیۆنەکەدا ئێرلەندا بۆ ماوەی چەندین ساڵ باجی کەمتری لە ئەپڵ وەرگرتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکانی دیکە بە ڕێژەی ١٢.٥% باجیان داوە، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی ٢٠٠٣ تەنها ١% و لەساڵی ٢٠١٤ بە ڕێژەیەکی زۆر لەوە کەمتر باجی داوە کە بریتی بووە لە (٠.٠٠٥%.).
لەبەرامبەردا کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاندووە، کە هیچ کارێکی نایاسایی ئەنجام نەداوە و لە هەموو شوێنەکانی کارکردنیدا بەپێی یاسا باجی داوە، بڕیارەکەی کۆمسیۆنی ئەوروپاشی بە هۆکاری زیانگەیاندن بە ئەوروپا و بە هەلی کار لێکداوەتەوە، کۆمپانیای ئەپڵ جەختی لەوە کردوەتەوە کە سکاڵاکەیان لە دژی ئەو بڕیارەی کۆمسیۆنی ئەوروپا سەرکەوتوو دەبێت.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.