تايبەت بە خەندان – سەربەست نەجمەدين
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، لە ويلايەتی نيو يۆرک لە ئەمريکا، کۆنگرەيەکی تايبەت بە بەرهەمە نوێيەکانی کۆمپانيای سامسونگ بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بينەرێکی بەرچاو.
لە کۆنگرەکەدا چەندين بەرهەمی نوێ پێشان دران و روونکردنەوەی تەواوەتييان لەبارەيەوە درا کە گرنگترينيان (گالاکسی نۆت حەوت ، گێڕ ڤی ئاڕ ، ئەپی تەندروستی).
لە کۆنگرەکەدا زياتر تيشک خرايە سەر گالاکسی نۆت حەوت، کە بە چەندين تايبەتمەندی بەهێز و شێوازی نوێوە بەرهەمهێندراوە کە شاشەيەکی دوولا چەماوەیی پێکهاتووە، لە گرنگترين تايبەتمەندييەکانی:
- پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٨٢٠
- رام: چوار گێگابايت
- ميمۆری ناوەکیی: ٦٤ گێگابايت
- شاشە: ٥.٧ ئينج بە تەکنيکی ئەمۆليد
- روونی شاشە: ٢٤٦٠ بە ١٤٤٠ ، پاڵپشتی ئێچ دی ئاڕ دەکات
- ميمۆری دەرەکیی بۆ دەبێت تا قەبارەی ٢٥٦ گێگابايت
- ليوارەکانی ٧.٩ مليمەترە
- توانستی باترييەکەی ٣٥٠٠ ملیئەمپێرە
- لە رێگەی وايەرلێسيشەوە بارگاویی دەکرێتەوە
- پەنجە مۆر و پشکنەری رەشێنەی چاوە
- کامێرای پێشەوەی پێنج مێگاپێکسڵە و کامێرای دەرەوەی ١٢ مێگاپێکسڵ.
- دەرچەی يو ئێس بی تايپی سی ـيە
- دژە ئاوە
- بە چوار رەنگ بەردەستە
- سيستمی ئەندرۆيدی مارشماڵۆی لەسەرە
- لە رێگەی پێنوسيشەوە کاردەکات، بەهۆی بوونی دوگمەيەکەوە دەتوانێت وەک رەشکەرەوەش بەکاربهێندرێت
- پێنسوسەکەی وەرگێرانی راستەوخۆشی پێ ئەنجام دەدرێت
ئەم ئامێرە لە چەند ناوچەيەک نرخەکەی دەگۆڕێت، بەڵام واچاوەڕوان دەکرێت بۆ وڵاتانی ديکە نرخەکەی لە ٨٥٠ دۆلارەوە دەست پێبکات و لە ١٩ی ئەم مانگەش لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت بۆ فڕۆشتن.
هەروەها لە کۆنگرەکەدا راگەياندرا، لە کاتی کڕينی ئەو ئامێرە نوێيەی گالاکسی دا، کڕيار دەتوانێت کاتژمێرێکی دەستی يان ميمۆرييەکی دەرەکیی ٢٥٦ گێگابايتی بە دياری وەربگرێت.
No comments:
Post a Comment