چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنێکی نوێ ئاشکرابکات. دەوترێت ئەم ئایفۆنە نوێیە شوێنی بیستۆک یاخود هێدفۆنی ئاسایی نابێت کە لە ساڵەکانی هەشتاکانەوە و تا ئێستاش پشتی پێ دەبەسترێت.
بەپێی سەرچاوە تەکنەلۆژییەکان ئایفۆن ٧ پاش سێ هەفتەی دیکە لە ٧ی ئەیلولدا ئاشکرادەکرێت و لە هەفتەیەک دواتریش دەخرێتە بازاڕەوە.
هەر بەپێی سەرچاوەکان ئایفۆنە نوێیەکە شوێنی بیستۆکی ئاسایی نابێت کە لە جۆری ئانالۆگە، بەڵکو لەبری ئەوە سیستمی تەواو دیجیتاڵ بەکاردەهێنرێت.
ئەمەش بە هەنگاوێکی گەورە دادەنرێت، چونکە ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە ئامێرەکان پشت بە بیستۆکی ئانالۆگ دەبەستن.
شارەزایان پێیان وایە کە گۆڕینی بیستۆکەکان بۆ سیستمی تەواو دیجیتاڵ کوالێتی مۆزیک و دەنگەکان بەرزتر دەکاتەوە، هەروەها پێدەچێت ڕێگەبدات تەکنەلۆژیای بەهێزتر لە نەهێشتنی ژاوەژاودا بەکاربهێنرێت.
هەروەها ئەم سیستمە ڕێگە دەدات کۆمپانیاکانی بڵاوکردنەوە و پاراستنی مۆزیک باشتر بتوانن هەندێک جۆری بەرهەمەکانیان لە بەکارهێنانیان بەشێوەی نایاسایی بپارێزن.
گۆڕینی شوێنی بیستۆک تەنها گۆڕانکارییەک نییە کە پێشبینی دەکرێت لە ئایفۆنە نوێکەدا ببینرێت، وەکو زیادکردنی تەکنەلۆژیای بەرکەوتنی سێ دووری بۆ دوگمەی ئایفۆنەکە کە هەمان ئەو تەکنەلۆژیایەیە لە شاشەی دوایین ئایفۆنەکاندا بەدی دەکرێت.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت بەشێوەیەکی گشتی توانای ئایفۆنەکە زیاتر بکرێت و کامێراکەشی باشتر بکرێت. ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە پێدەچێت ئایفۆنە نوێیەکە هاوشێوەی دوایین بەرهەمی کۆمپانیای سامسۆنگ کە گالاکسی نۆتی حەوتە ئاوی تێنەچێت.
بهسوپاسهوه / وهرگیراوه
No comments:
Post a Comment