تايبەتمەندييەکی بەهێزی گالاکسی نۆت حەوت
وابڕيارە لە دووی مانگی داهاتووی ئەمساڵ، بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای سامسونگ ئامێرە نوێيەکەی گالاکسی پێشانی هەوادارانی بدات.وەک چاوەڕواندەکرا، جۆرە نوێيەکەی گالاکسی نۆت، ناوی حەوت دەبێت و شەش بەرهەم ناهێنن لەبەر چەند هۆکارێکی تايبەت بە کۆمپانياکە.
وێنەی گالاکسی نۆت حەوت
بێگومان بەر لە ئاشکراکردنی تايبەتمەندی و زانيارييەکانی پەيوەنديدار بە گالاکسی نۆت حەوت، راگەياندنەکان لە رێگەی سەرچاوەی خۆيانەوە چەند تايبەتمەندييەکيان دەستکەوتووەو بڵاويانکردۆتەوە.
لەوبارەيەوە پێگەی "express" بڵاويکردەوە، يەکێک لەو تايبەتمەندييە بەهێزانەی لە گالاکسی نۆت حەوت دا بوونی هەيە، بەکارهێنەر لە بری پەنجەمۆر و دانانی ژمارەی نهێنی بۆ کردنەوەی ئامێرەکەی دەتوانێت پشکنەری گلێنەی چاو دابنێت، کە ئەمەش لە رووی ئاسايش و پاراستنەوە مۆبايلەکە تۆکمەتر دەکات.
هەروەها باس لە تايبەتمەندييەکانی ديکەی کراوەو ئاماژە بەوەدراوە، کامێرای پشتەوەی ١٢ مێگاپێکسڵە و شاشەکەشی ٥.٧ مێگاپێکسڵە، رامەکەشی چوار گێگابايتە.
وێنەی گالاکسی نۆت حەوت
وێنەی گالاکسی نۆت حەوت
No comments:
Post a Comment