بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە ماوەیەکی نزیکدا ئینستا تایبەتمەندییەک بۆ بەکارهێنەرانی زیاد دەکات.
هەرچەندە ئەم تایبەتمەندییە لە چەند ناوچەیەک کارایە بەڵام بە گشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەست نییە و باس لەوە دەکرێت لە ئایندەدا لە رێگەی نوێکردنەوەوە دەنێردرێت بۆ بەکارهێنەرانی.
تایبەتمەندییەکەش ئەوەیە هەر بەکارهێنەرێک دەتوانێت چەند وشەیەک لە هەژمارەکەی بلۆک بکات و فلتەری بخاتە سەر کە لەلایەن بەرانبەرەکانییەوە بە کۆمێنت بۆی دەنووسرێت و دەبێتە هۆی بێزاربوونی.
واتە هەر یەکێک لەو بەکارهێنەرانەی ئینستاگرام کاتێک لەلایەن هاوڕێکانیانەوە کۆمێنتیان بۆ دەنووسرێت رەنگە هەندێ جار بە چەند وشەیەک بێزارببن و لایان ئاسایی نەبێت، هەربۆیە دەتوانن بە ئاسانی ئەو وشانە بلۆک بکەن و فلتەری سەربجەن، رێگە نەدان هیچ کەسێک لە کۆمێنت بینووسێت.
No comments:
Post a Comment