زانیاری
داھێنانێکی نوێی ژاپۆنییەکانی ھەمووانی سەرسام کردووە و وادەکات مۆبایلەکەت رابکات لێت لەکاتێکدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات.
شارەزایانی تەکنەلۆژی لە زانکۆی تۆکیۆی ژاپۆنیی داھێنانێکی نوێیان درووستکردووە کە لەشێوەی چەند تایەیەکدایە و لەبەیانیاندا مۆبایلەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات و ئەگەر بتەوێت مۆبایلەکە بکوژێنیتەوە بەھۆی دوو تایەکەوە دەجووڵێت و ناتوانیت بیکوژێنیتەوە، ھەربۆیە پێویستە ھەستیت تا بەدوایدا بڕۆیت و بیکوژێنیتەوە و ئەوەش وادەکات خەبەرت ببێتەوە. ھاوکات داھێنانەکە بە پرینتەری سێ دووری درووستکراوە و بۆئەوەی نەکەوێتە خوارەوە دەتوانیت مۆبایلەکەت لەسەر زەوی دابنێیت، ھەروەھا لەکاتێکیشدا زەنگی پەیوەندی لێبدات بەھەمان شێوە دەجووڵێت و خەبەرت دەکاتەوە و لەماوەی داھاتوودا دەخرێتە بازاڕەوە و دەتوانت بیکڕیت و لەکێشەی خەو قورسی رزگارت دەبێت. |
No comments:
Post a Comment