نوێترین بابه‌ت
recent

ئەپڵ ڤێرژنێکی نوێی ئای ئۆ ئێسی بڵاوکردەوە


لە مانگی ئەيلولی رابردوو بەفەرمی ئەپڵ ڤێرژنی 10.0.2 بۆ بەکارهێنەرانی سيستمی ئای ئۆ ئێس نارد و ناچاریکردن ڤێرژنی سيستمەکەيان لەسەر ئايفۆن و ئايپادەکانيان نوێبکەنەوە.

ئەپڵ هۆکاری دەرکردنی ئەو ڤێرژنەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئايفۆن شەش و حەوت تووشی کێشەهاتبوون، هەربۆيە بەو نوێکردنەوەیە سێ کێشەی گرنگيان چارەسەر بوو.

بەڵام لەدوای چەند هەفتەيەک، ئەو بەکارهێنەرانەی ئايفۆن حەوتيان پێبوو لە چەند وڵاتیکی جياواز، تووشی کێشەيەکی ديکە هاتن ئەويش کارنەکردنی هێڵی ئينتەرنێتی سيم کاردەکەيان بوو، واتە تايبەتمەندی "Cellular Data" بۆ زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئايفۆن حەوت بەردەست نەدەبوو و کاری نەدەکرد بەهۆی ونبوونی شەپۆلەکانييەوە.

لە کۆتايدا ئەپڵ ڤێرژنی 10.0.3ی خستە بەردەست ئەو بەکارهێنەرانەی ئەو کێشەيەيان رووبەڕوو بووەتەوەو ناتوانن کار بە "Cellular Data" بکەن، خاوەن کێشەکەش لە رێگەی سيستمەکەيەوە نوێکردنەوەی بۆ دەچێت و پاش چەند خولەکێکی کەم کێشەکەی چارەسەردەبێت.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.