نوێترین بابه‌ت
recent

کێشەیەک کەوتە ناو ئایفۆنەوە..چارەسەرەکەی بزانە


تێکچوونی بەشێکی ئایفۆن ٧ بۆتە جێی سەرنجی ھەمووان و بەکارھێنەران سەریان سووڕماوە و نازانن چی بکەن.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی لە ئایفۆن ٧دا خزمەتگوزارییەکی نوێی کارا کردووە و ئەوەش 
بریتییە لە ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەر لەکاتێکدا دوگمەی ھۆمەکەی بەباشی کارنەکات، ژمارەیەکی زۆری بەکارھێنەرانیش ئەو 

ئاگادارکردنەوەیان پیشان دراوە و ئەوەش نیگەرانی کردوون و پێیان وایە ئەو دوگمەیە تێکچووە.

ھاوکات ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ (Taptic engine) کە بەشێکی دوگمەی ھۆمە و لەکاتێکدا پەنجە لەسەر دوگمەکە دادەگریت 

کارەکانت بۆ ئەنجام نادات،ھەربۆیە بەکارھێنەران دەتوانن (Assistive Touch) بەکاربھێنن بۆئەوەی فشاری زۆر نەکەوێتە سەر 

دوگمەی ھۆم، یان بیبەنە سەنتەرێکی ئەپڵ و پشکنینی بۆ بکەن.


بۆ کاراکردنی Assistive touch بچۆرە ناو Generals و دواتر Accessibility و لەوێدا Assisitive Touch  کارا بکە.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.