نوێترین بابه‌ت
recent

گۆڕانکاری لە لاپەڕەی سەرەکیی فەیسبووکدا دەکرێت


کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، گۆڕانکارییەکی لە لاپەڕەی سەرەکی تایبەت بە پڕۆگرامەکەی کردووە.

دوێنێ  شه‌مه‌ 22/10/2016، کۆمپانیای فەیسبووک گۆڕانکارییەکی بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەست کرد، گۆڕانکارییەکەش لە لاپەڕەی سەرەکیی فەیسبووکدایە.

لەمەوپاش بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید، کاتێک لاپەڕەی سەرەکیی فەیسبووک دەکەنەوە و لاپەڕەکە دەھێننە خوارەوە، ھەر بڵاوکراوەیەکی نوێ ھەبێت، لە کاتی ھێنانە خوارەوەی لاپەڕەکە، فەیسبووک بڵاوکراوە نوێیەکەت پیشان دەدات.

پێشتر لاپەڕەی سەرەکیی فەیسبووک بەم شێوەیە نەبوو، چونکە کاتێک بڵاوکراوەیەکی نوێ ھەبوایە، لە بەشی سەرەوە ئاگادارکردنەوەیەکت بۆ دەھات و لەوە ئاگادار دەکرایتەوە، کە بڵاوکراوەیەکی نوێ ھەیە، بەڵام ئێستا ھەر بڵاوکراوەیەکی نوێ ھەبێت، کە لاپەڕەکە دەھێنیتە خوارەوە، فەیسبووک بە شێوەیەکی خۆکاری، بڵاوکراوەکەت پیشان دەدات.

ئێستا ئەم گۆڕانکارییە تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، بۆ بەدەستھێنانیشی، پێویستە پڕۆگرامی فەیسبووک لەنێو مۆبایلەکانتان نوێ (Update) بکەنەوە.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.