کۆمپانیای فەیسبووک بەنیازی گۆڕانکارییەکی زۆر گرنگە و تایبەتمەندییە نوێیەکە زۆر لە سناپچات دەچێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەڕێوەبەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەنیازن گۆڕانکارییەکی گرنگ لە
تۆڕەکەیاندا بکەن، ئەویش بریتییە لە فلتەر لەکاتی پەخشی راستەوخۆدا و بەکارھێنەران دەتوانن لەکاتێکدا پەخشی راستەوخۆ
دەکەن فلتەر بەکاربھێنن و ئەوەش وادەکات ڤیدیۆکانیان زۆر جوانتر دەربکەوێت.
ھاوکات چەند شارەزایەکی فەیسبووک باسیان لەوە کردووە و بەزووترین کات ئەو تایبەتمەندییە نوێیە کارا دەکرێت، ھەروەھا
فەیسبووک پریزمایەکی تایبەت بۆخۆی درووست دەکات و ئەوەش رێگە دەدات وێنەکانت بکەیتە تابلۆیەک و لە تۆڕەکەدا
بڵاویبکەیتەوە، ھەروەھا پێدەچێت ئەو تایبەتمەندییە بۆ گرتە ڤیدیۆش کارا بکرێت و بەکارھێنەر بەوە زۆر دڵخۆشن.
No comments:
Post a Comment