ئەپڵ بەنیازە خزمەتگوزاری چاککردنەوە بۆ یەکێک لە ئایفۆنەکانی بوەستێنێت و پێویستە بەکارھێنەرانی ئەو ئایفۆنە ئاگاداری مۆبایلەکەیان بن.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆتایی ئەم مانگەدا چیتر پاڵپشتی ئایفۆن ٤ ناکات و خزمەتگوزاری
چاککردنەوە و درووستکردنی پارچەی یەدەگ بۆ ئەو جۆرە ئایفۆنە دەوەستێنێت، ھەروەھا ئەوەش لەدوای ئەوە ھاتووە ئەپڵ دوای
٥ ساڵ یان تێپەڕبوونی ٥ مۆدێل بەسەر ھەر بەرھەمێکیدا پاڵپشتی ئامێرەکەی ناکات و خزمەتگوزاری چاککردنەوەی بۆ دابین ناکات.
ھاوکات ئەوەش لە ھەموو سەنتەرێکی چاککردنی ئەپڵ لە جیھاندا جێبەجێ دەکرێت بێجگە لە تورکیا و کالیفۆڕنیا نەبێت، چونکە
لەو دوو شوێنە گرێبەستەکان بۆماوەی ٧ ساڵن و دوو ساڵی تر خزمەتگوزاری بۆ ئایفۆن ٤ دابین دەکرێت.
No comments:
Post a Comment