نوێترین بابه‌ت
recent

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات


فەیسبووک بەمنزیکانە هاوشێوەی سناپچات تایبەتمەندێتی فلتەر بۆ پەخشی ڕاستەوخۆ زیاد دەکات.
کۆمپانیای فەیسبوک دوێنێ ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، فلتەرە نوێکانی فەیبسووک لە ژێر ناوی " ماسکی لایڤ" کارادەبێت و بەکارهێنەران لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا (لایڤ) دەتوانن بەکاریبهێنن.
فەیسبوک ڕایگەیاندووە ماسکەکان ژمارەیان دیاریکراوە و شێوەکانی ئێسکە پەیکەر و شاژنی خراپ و جادوکەر و پەمپکنی تێدایە، هەرچەندە فلتەرەکان بۆ ڕۆژی هۆڵۆوین دروستکراون، بەڵام دوای ئەو یادەش بەکارهێنەرانی فەیسبوک دەتوانن بەکاریبهێنن.
تایبەتمەندییەکە لە ئێستادا بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی   iosلە وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا و نیوزلەندا کاردەکات و لە چەند مانگی داهاتوودا خاوەنی موبایلەکانی سیستمی ئەندرۆید دەتوانن بەکاریبهێنن، دواتر تایبەتمەندییەک لە وڵاتانی دیکەدا کارادەبێت.
جگە لە ماسکەکان بۆ ڕۆژی هۆڵۆوین ژمارەیەک لە پێنج کاردانەوەکەی فەیسبوک ( لایک و پێکەنین و سەرسوڕمان و خەمناک و ترسناک و خۆشویستن) وێنەکانیان دەگۆڕێت، بە شێوەیەک بۆ کاردانەوەی پێکەنین وێنەی پێکەنینی جادوکەر بەکاردێت، وێنەی تارمایی بۆ کاردانەوەی سەرسوڕمان، وێنەی فرانکستاین بۆ کاردانەوەی خەمناک و وێنەی پەمپکن بۆ کاردانەوەی توڕەبوون بەکاردەهێندرێت.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.