نوێترین بابه‌ت
recent

چۆن ناوەکانی سەر ئایفۆن بگوازیتەوە بۆ ئایفۆنێکی تر


لەکاتێکدا ئایفۆنێکی نوێ دەکڕیت یان ئایفۆنەکەت دەگۆڕیت نازانیت چۆن ناو و ژمارە تەلەفۆنەکانی سەر ئایفۆنەکەت بگوازیتەوە بۆ مۆبایلە نوێیەکەت.
بەڵام ئەوە کارێکی ئاسانە و خۆت دەتوانیت بەئەنجامدانی چەند ھەنگاوێک ئەو کارە جێبەجێ بکەیت، ئەو ھەنگاوانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-لە ئایفۆنە کۆنەکەتدا ئای کڵاودەکەت بکەرەوە و دڵنیابەرەوە کە لە (Settings)دا و لە بەشی ئای کڵاوددا ئەکاونتەکەت کراوەتەوە.

-دواتر لە Settingsدا بچۆرە سەر iCloud و لەوێدا (Contacts) کارا بکە و ئەگەر داوای پێکەوەگرێدانی ناوەکانی لێکردیت 

ئەوا (Merge) ھەڵبژێرە.

-دواتر بچۆرە سەر iCloud لە Settingsدا و لەوێدا کلیک لەسەر (Back Up Now) بکە و چاوەڕێ بکە تا زانیارییەکان 

دەخرێنە سەر ئەکاونتەکەت.

-دواتر لەکاتێکدا ئایفۆنە نوێیەکەت کارپێدەکەیت داوای ئای کڵاودت لێدەکرێت، لەوێدا (Restore from iCloud Backup)  

ھەڵبژێرە و دواتر ئەکاونتەکەت لێبدە، لەدوای ئەوە نوێترین باکئەپ ھەڵبژێرە کە کردووتە و بەوشێوەیە ھەموو ناو و ژمارە 

تەلەفۆنەکان دێنە ناو ئایفۆنە نوێیەکەت.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.