نوێترین بابه‌ت
recent

بە وێنە.. ڤێرژنە نوێکەی ئایفۆن ئەم تایبەتمەندیانەشی هەیە


ڤێرژنی ios ١٠ جگە لە تازەگەری لە ئیمۆجی و شێوازی ناردنی نامەدا چەندین گۆڕانکاری نوێی تێدا کراوە کە سوود بە بەکارهێنەرانی دەگەیەنێت.
١-  دەتوانیت شێوازی لابردنی لۆکی سەرشاشەکەی بگەڕێنیتەوە
لە سیستمیios ١٠ دا دەبێت دەست بە دوگمەی home دا بنێیت و دواتر لە ڕێگەی پەنجەمۆرەوە قفڵی سەر شاشەی موبایل بکەیتەوە، بەڵام دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ شێوازی ڤێرژنەکانی پێشوتر و تەنها لە ڕێگەی پەنجەمۆرەوە قفڵی سەرشاشەکەی بکەیتەوە ئەویش بەم هەنگاوانە دەبێت، لە بەشی setting بژاردەی general هەڵدەبژێریت، دواتر لە بەشی Accessibility دا کلیک لەسەر Home button بکە و Rest finger to open کارا بکە.
٢- بە یەک کلیک هەموو پەیجە کراوەکانی Safari دابخە
بەکارهێنەر دەتوانێت سەرجەم ئەو پەیجانەی  safari بەیەک بژاردە دابخات ، لە بەشی sadari  کلیک لە بۆکسەکانی سوچی لای ڕاستبکە و بەشی " done" ڕابکێشەرە خوارەوە.
٣-  ڕێگە مەدە بەرامبەرەکەت بزانێت ئەو نامەیەی پێتگەیشتووە خوێندوتەتەوە
بەکارههێنەران دەتوانن ئەو نامەیە هەڵبژێرن کە نەیانەوێت کەسی بەرامبەر بزانێت نامەکانی خوێندراوەتەوە و کلیک لە "I" بکەن کە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی نامەکەوە و بژاردەی "Send Read Receipts"  هەڵبژێرە.
٤-  Siri  ناوی ئەو کەسە ڕادەگەیەنێت کە لەکاتی بەکارهێنانی هێدفۆندا پەیوەندیت پێوەدەکات
ئەمە تایبەتمەندیەکی بەسوودە بۆ هەوادارانی مۆسیقا و بە تایبەتی ئەو کەسانەی لە کاتی وەرزشدا بە هێدفۆن گوێ لە مۆسیقا دەگرن کە Siri  لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا ناوی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە پەیوەندی دەکات بۆ ئەوەی ناچارنەبیت سەیری موبایلەکەت بکەیت ئەوەش لە ڕێگەی بەشی Setting  وPHONE  دواتر Announce calls  و یەکێک لە بژاردەکانی (هەمیشە، لەناو ئوتومبیلدا و بە هێدفۆنەوە، بەتەنها هێدفۆن) هەڵدەبژێریت.
٥- شوێنی پارککردنی ئوتومبیلەکەت بزانە
لەم تایبەتمەندیەدا دەبێت دوو کاربکەیت، سەرەتا دەبێت لە  setting و map  دا "showed parked location "  کارا بکەیت هەروەها لە ڕێگەی بلوتوس یاخود کارپلەی سیڕیۆوە موبایلەکەت بە ئوتومبیلەکەتەوە پەیوەستکرابێت.
٦- بەکارهێنانی زەرەبینی ناو موبایلەکەت
ئەو کەسانەی کێشەی بینینیان هەیە دەتوانن بەشی زەرەبینی موبایلەکەیان کارابکات و نوسین و وێنە لە نزیکترەوە ببینێت، ئەوەش بەم هەنگاوانە دەژرێت Settings  دواتر General پاشان Accessibility  و لەوێدا Magnifier  کارادەکەیت و دەتوانیت لەسەر هەر وشەیەک سێجار کلیک بکەیت و زەڕەبینێک لەسەر نوسینەکەت دروستدەبێت.
٧- فراوانکردنی قەبارەی میمۆریەکەت
ئەم تایبەتمەندیە بۆ ئەو مۆسیقاو گۆرانیانەی ناو موبایلە کە گوێیان لێناگیرێت و موبایلەکە دەیانسڕێتەوە بۆ فراوانکردنی قەبارەکەی ئەویش لە ڕێگەی Settings  بەشی Music  و هەڵبژاردنautomize storage
٨- ئاسانی گەڕان
لە کاتی گەڕان بەدوای زانیاریەکدا لە نوسراوێکی درێژدا کە توانای خوێندنەوەی هەموویت نیە دەتوانیت بە خێرایی بگەیتە سەر ئەو بەشەی کەبەدوایدا دەگەڕێیت، ئەوەش بە کردنەوەی نوسراوەکە لە سافاری و کلیککردن لە More و Find on page پاشان ئەو وشەیە دەنوسیت کە بەدوایدا دەگەڕێیت.
٩- هێمای نیشانەکردنی لیستی ئیمەیڵ
بەکارهێنەر دەتونێت کلیک لەسەر ئیمەیڵەکانی بکات و بژایدەی Unsubscribe هەڵبژێرێت کە لە بەشی چەپی سەرەوەی ئیمەیڵەکەیدایە.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.