لە مانگی ئەيلولی رابردوو، کۆمپانيای ئەپڵ لە ئيڤێنتێکی تايبەتدا ئامێری ئايفۆن حەوتی پێشانی هەوادارانی داو دوای چەند رۆژێکيش خستييە بازاڕە ئەليکترۆنييەکانەوە.
هەر لە سەرەتاوە ئەم ئامێرە لەلايەن خەڵکييەوە پێشوازييەکی گەرمی لێکرا، هاوکات کۆمپانيا و لايەنە پەيوەنديدارەکانی تايبەت بە تەکنەلۆژيا چەندين تاقيکردنەوەو توێژينەوەيان لەسەر ئەو بەرهەمە ئەنجام دا.
هەر لە سەرەتاوە ئەم ئامێرە لەلايەن خەڵکييەوە پێشوازييەکی گەرمی لێکرا، هاوکات کۆمپانيا و لايەنە پەيوەنديدارەکانی تايبەت بە تەکنەلۆژيا چەندين تاقيکردنەوەو توێژينەوەيان لەسەر ئەو بەرهەمە ئەنجام دا.
ئايفۆن حەوت
لە نوێترين توێژينەوەشدا کە پێگەی "GSMArena" ئەنجامیداوە، ئايفۆن حەوت و حەوت پڵەس کە بەپێی قەبارەکانيان چەند جۆرێکی ديکەيان هەيە جياوازی لە خێرا جێبەجێکردنی کردارەکانياندا هەيە.
وەک ئاشکرايە ئايفۆن حەوت و پڵەسەکەی بە قەبارەکانی ٣٢ و ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابايتی لەبەردەستە بۆ بەکارهێنان، بەپێی ئەو سەرچاوەيە بێت کە ڤيديۆکەی لە هەژماری فەرمی خۆيان لە يوتيوب بڵاوکردووەتەوە، ئايفۆنی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابايتی هەشت ئەوانەی جۆری ٣٢ گێگابايتەکە خێران لە جێبەجێکردنی کردارەکاندا.
وەک لەم وێنەيەی سەرەوەدا ديارە تاقيکردنەوەکە لەنێوان ٣٢ و ٢٥٦ گێگابايتی ئايفۆن حەوتداکراوە، جۆری ٣٢ گێگابايتەکەی (Read) و (Write)ـەکەی بەبەراورد بە ٢٥٦ گێگابايتەکە زۆر کەمترەو نزيکەی هەشت جار خاوترە.
بۆيە واپێشنيارکراوە ئەو کەسەی دەيەوێت ئايفۆن حەوت بکڕێت واباشترە ميمۆرييەکەی لە ١٢٨ گێگابايت کەمترنەبێت چونکە نە تووشی خاوبوونەوە دەبێت نە کێشەی نەمانی بۆشایشی دەبیت.
ڤيديۆ:
No comments:
Post a Comment