لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بەشێوەيەکی فەرمی بەرنامەی ڤايبەر بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس نوێکرايەوەو گۆڕانکارييەکی زۆريش لە بەشی مينيۆی بەرنامەکەدا کرابوو.
وەک لەم وێنەيەدا ديارە، کۆتا ڤێرژنی ئەو بەرنامەيە مينيۆکەی هاتووەتە خوارەوەو شێوازێکی ديکەی بە ڤايبەر بەخشيوە، هەم لە رووی بەکارهێنانيشەوە ئاسانتربووە لە پێشووتری.
وەک لەم وێنەيەدا ديارە، کۆتا ڤێرژنی ئەو بەرنامەيە مينيۆکەی هاتووەتە خوارەوەو شێوازێکی ديکەی بە ڤايبەر بەخشيوە، هەم لە رووی بەکارهێنانيشەوە ئاسانتربووە لە پێشووتری.
لە رێگەی پێگەی خۆيانەوە، ڤايبەر چۆنيەتی ناردنی نامەی دەنگی و وێنەی بۆ بەکارهێنەرانی لەم ڤێرژنە نوێيەدا روونکردەوە هەروەها ئاماری يەک کاتژمێری بەرنامەکەشيانی خستەڕوو.
بەپێی ڤايبەر، تەنيا لە يەک کاتژمێردا، سێ مليۆن نامە لەنێوان بەکارهێنەراندا ئاڵوگۆڕدەکرێت، هەروەها ٣٠٠ هەزار ستيکەريش هاوبەشی پێدەکرێت، راشيانگەياندووە يەک مليۆن و ٥٠٠ هەزار وێنە لەو ماوەيەدا دادەگيرێت.
لە ئێستادا ئەو بەکارهێنەرانەی نەيانتوانيوە بەرنامەی ڤايبەر نوێی بکەنەوە دەتوانن لە رێگەی بازاڕە ئەليکترۆنييەکانەوە ڤێرژنە نوێيەکەی ڤايبەر دابگرن.
No comments:
Post a Comment