نوێترین بابه‌ت
recent

رێگەيەک بۆ دۆزينەوەی وێنەو ڤيديۆکانی ناو ڤايبەر


کاتێک لەگەڵ بەرانبەرەکەمان لە ڤايبەر پەيوەندی دەبەستين، بەهەر هۆيەک بێت چەند فايلێکی ڤيديۆیی يان وێنەمان بەدەست دەگات و لە جێگەيەکی تايبەتدا هەڵدەگيرێت.

لەدوای بينينی ئەو فايلانەش بەپێی تايبەتمەندييەکی خودی بەرنامەکە لەناو مۆبايلەکانمان سەيڤ دەبن و هەڵدەگيرێن هەرکات بەکارهێنەر ويستی دەتوانێت لە بەشی گەلەری مۆبايلەکەيەوە بيدۆزێتەوە.

بەڵام رەنگە زۆر جار بمانەوێت بەشێوەيەکی خێرا وێنەيەک يان ڤيديۆيەکی تايبەت کە لە ڤايبەرەوە بۆمان هاتووە بيدۆزينەوە، بۆ ئەو مەبەستەش خودی بەرنامەکە تايبەتمەندييەکی بۆ ئەو کارە دروستکردووە.

تايبەتمەندييەکەش ئەوەيە لەکاتی چاتکردن لەگەڵ هەر کەسێکدا، لە بەشی سێتينگەکەی بەشێک هەيە بەناوی "Media" بە کرتە کردن لەسەری سەرجەم ئەو وێنە و ڤيديۆيانە دەهێنێت کە لەلايەن ئەو کەسەوە بۆت نێردراوە.

بۆ روونکردنەوەی زياتر سەيری ئەم وێنەيە بکەن کە لە ئەندرۆيد ـدا تاقيکراوەتەوە:

 وه‌رگیراوه‌
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.