نوێترین بابه‌ت
recent

باشترين تايبەتمەندييەکانی ئای ئۆ ئێسی ١٠


مانگی رابردوو، بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای ئەپڵ ئای ئۆ ئێسی ١٠ی خستە بەردەست بەکارهێنەرانی ئەو سيستمە لەسەر هەريەک لە ئامێرەکانی ئايفۆن و ئايپاد.

بێگومان هەموو سيستمێکی تازەی کارپێخەرەکان ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت، ئەميش لە چەند رۆژی سەرەتايدا کۆمەڵێک رەخنەی رووبەڕوو کرايەوە بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و شارەزابوونی بەکارهێنەران لەو نەوە نوێيەی ئای ئۆ ئێس، کێشەکان بەشێوەيەکی بەرچاو کەمی کرد.

لەوبارەيەوە پێگەی گارديان باشترين ١٢ تايبەتمەندی ئەو سيتسمە نوێيەی خستووەتەڕوو، ئەوانيش ئەمانەن:

- کۆنتڕۆڵکردن و باشترکردنی لەمسەکەی ئەويش لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنيکی سێ رەهەندييەوە.

- نەخشەی ئەپڵ، ئەم بەرنامەيە باشترکراوەو شوازێکی زۆر پێشکەوتووی تيادا بەکارهێنراوە.
- ئاگادارکردنەوەی دەنگی لە پەيوەندييە گرنگەکاندا، کە سيری يارمەتييەکی باشی ئەم تايبەتمەندييە دەدات و لەکاتی هاتنی پەيوەندی دەتوانرێت ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرابکرێت لە رێگەی سيرييەوە.
- دۆزينەوەی شوێن و وێنەی کەسێک لە رێگەی بەرنامەی وێنەوە کە لەناو سيستمەکەدايە.

- گونجاندنی شێوازی کردنەوەی ڤيديۆ لە وێبگەڕەکان.
- سيری، ئەم تايبەتمەندييە زۆر گەشەی پێدراوە بەجۆرێک لە رێگەی دەنگەوە دەتوانرێت وێنە بگرێت و بچێتە سەر بەرنامەکانی ڤايبەر و واتسئاپ لەگەڵ ئەنجامدانی چات و پەيوەندی چ بە دەنگ بێت يان بە نووسين.
Image result for ios 10 siri
- نوێکردنەوەی بەرنامەی ئای مەسج.
- دووبارە داڕشتنەوەی نامە ئاگادارکردنەوەکان.
- تايپينی زيرەک، گۆڕانکاریی لە کيبۆرد و شێوازی نووسيندا کراوە.

- بەهێزکردنی ساڵنامەی سيستمەکە.
- دانانی رێگەيەک بۆ پاککردنەوەی سيستمەکە.
- باشترکردنی پەيوەندييەکان لەگەڵ ئامێرەکانی ديکەدا.

salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.