نوێترین بابه‌ت
recent

فەيسبوک سنوردار دەکرێت


لە سەرەتای دروست بوونييەوە تا ئەم ساتە، تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک بەردەوام لە گەشەکردندايە و بووەتە جيهانێکی ديکەی ناو تۆڕی ئينتەرنێت، هەربۆيە کۆمەڵێک ياسا و رێسای تايبەت بەخۆی داناوە.

لەماوەی رابردوو زۆرترين ئەو رەخنانەی لەلايەن بەکارهێنەرانييەوە ئاڕاستەی فەيسبوک دەکرا بريتی بوو لە سانسۆرنەکردنی وێنە و بابەتەکان، بە وتەی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە زۆرترين جار رووبەڕووی بێزاریی و شەرمەزاریی دەبوونەوە کاتێک وێنەيەک يان بابەتێکی نەشياويان بۆ دەهات لەلايەن هاوڕێ و ئەو پەيجانەی لەلايەن زيادکرابوو.

بۆ ئەو مەبەستەش جاسۆن ئەوسۆفسکی جێگری سەرۆکی فەيسبوک لە نووسينێکيدا رايگەياندووە لەبەر سەلامەتی و خۆپاراستنی بەکارهێنەرانيان رێگەپێدانێک زياد دەکەن کە هەموو بەکارهێنەرێک لە رێگەی هەژمارەکەی خۆيەوە دەتوانێت رێگە نەدات وێنە و بابەتە نەشياوەکانی وەک "سێکس، ترسناک، لێدان، کوشتن...هتد" لەلای دەربکەوێت.

بەپێی وتەی جێگری سەرۆکی کۆمپانيا ئەليکترۆنييەکە بێت، خزمەتگوزارييەک بۆ فەيسبوک زياد دەکرێت کە بەکارهێنەر دەتوانێت وەک فلتەرێک بۆ "Wall"ـەکەی خۆی بەکاريبهێنێت و رێگە بە هاتنی وێنە و بابەتە نەشياوەکان نەدات لەلايەن هاوڕێ و پەيجەکانەوە.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.