تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گۆڕانکارییەکی گرنگی لە تۆڕەکەیدا کردووە و بەوشێوەیە دەتوانێت ژیانی زۆرکەس رزگار بکات.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەڕێوەبەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێیان کارا کردووە کە
رێگە دەدات ژیانی ھاوڕێکانت رزگار بکەیت، ئەوەش بریتییە لەوەی کە ھەرکات ھەستت کرد ھاوڕێیەکت لەبارێکی دەروونی
ناجێگیردایە ئەوا دەتوانیت یارمەتی بدەیت و بە تۆڕەکە دەڵێیت کە ئەو ھاوڕێیەت کێشەی ھەیە و ئیسنتاگرام لەبری تۆ نامە بۆ
ھاوڕێکەت دەنێرێت و چەند ھەڵبژاردەیەک دەخاتە بەردەستی بۆئەوەی دڵخۆش بێت.
ھاوکات ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بۆ رزگارکردنی خەڵکە لە ھەوڵدان بۆ خۆکوشتن و ئەوەش پێدەچێت لە چەند ئەپدەیتیداھاتووی
تۆڕەکەدا ببینرێت و ھەمووان سوودی لێوەربگرن.
No comments:
Post a Comment