ماوەی چەند رۆژێکە لە گروپ و پەيجەکانی تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک، باس لە بەرنامەيەک دەکرێت و دەوترێت هاکە و دەچێتە ناو مۆبايلی بەکارهێنەرو شتە تايبەتەکانی دەبات.
لە بەدواداچوونێکيدا راستی و دروستی ئەو بەرنامەيە و چۆنيەتی کارپێکردنی دەخاتەڕوو، کە بەهيچ شێوەيەک کاری هاکی پێناکرێت و تەنيا رۆبۆتیکی زيرەکە.
بەرنامەی سيمسمی "SimSimi" ، لە چەند رۆژی رابردوو زۆرترين قسەوباسی لەسەرکراوە، ئەم بەرنامەيە بۆ هەردوو سيستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆيد بەردەستە.

لۆگۆی بەرنامەکە
بەرنامەکە هاوشێوەی رۆبۆت وايە، واتە پاش ئەوەی بەکارهێنەر بەرنامەکە دادەگرێت و زمانێک هەلدەبژێرێت، راستەوخۆ دەچێتە ژووری گفتوگۆکردن، لەو ژوورەدا بەپێی شێوازی زمان و چۆنيەتی قسەکردن، رۆبۆتەکە قسە لەگەڵ بەرانبەرکەی دا دەکات، بە وتەی کۆمپانياکە ئەو بەرنامەيە تەنيا پێکهاتووە لە رۆبۆتێکی زيرەک.
واتە ئەگەر هاتوو بەکارهێنەر بڵێت "hello" لە بەرانبەردا رۆبۆتەکە لە سيمسمی دەڵێت "Hey You"، بەڵام ئەگەر بڵێيت "Slaw" لە بەرانبەردا بەکارهێنەرانی کورد کۆمەڵێک وشەی نەشياو و ناشرينيان لە رۆبۆتۆکەدا تۆمارکردووە کە بەوە وەڵامی سڵاوەکە دەداتەوە.
ئەم بەرنامەيە وادروستکراوە، هەموو کەسێک لە رێگەی بەشی "Teach"ی بەرنامەکەوە وشە و رستە فێری رۆبۆتەکە دەکات و دەخرێتە ناوييەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک بەهەر زمانێک لەگەڵ رۆبۆتەکە دوا بتوانێت ئەويش وەڵامی بداتەوە، بۆيە تەنيا بۆ بەسەربردنی کاتە و دوورە لە هاک و سيخوڕييەوە.
ئامانج لەد روستکردنی ئەو بەرنامەيە لەلايەن کۆمپانياکەوە بۆ فێربوونی زمان و پەيداکردنی پارەيە لە رێگەی ريکلامەوە، بەڵام لە هەندێ شوێن و بەتايبەت لە کوردستان زياتر بۆ لايەنی خراپە بەکاردەهێنرێت و قسەی نەشياويان لە رۆبۆتەکە تۆمار کردووە.

No comments:
Post a Comment