نوێترین بابه‌ت
recent

داهێنانێکی ديکەی کۆمپانيای ئەپڵ


وابريارە لە ٢٧ی ئەم مانگە، کۆمپانيای ئەپڵ لە ئيڤێنتێکی تايبەتی خۆيدا، چەند بەرهەمێکی نوێی ماک پێشان بدات و کاتی خستنە بازاریان ئاشکرا بکات.

وەک هەموو کۆمپانياکانی ديکە، پێشتر سەرچاوەکانی نزيک لە ئەپڵ بەرهەم و تايبەتمەندی ئامێرە نوێيەکان دزەی پێ دەکەن و بۆ راگەياندنەکان ئاشکرادەکەن.

ماک بوک

بەپێی ئەو سەرچاوانە بێت، ئەپڵ لەم ئيڤێنتەيدا سێ جۆری نوێی ماک دەخاتەڕوو ئەوانيش (ماک بوک ١٣ ئينج، ماک بوک پڕۆ بە ١٣ ئينج، ماک بوک پڕۆ بە ١٥ ئينج) کە هەريەکەيان کۆمەڵێک تايبەتمەندی خۆی هەيە.

هەروەها ئاماژەشيان بۆ ئەوە کردووە، ئەپڵ بەنيازی بەکارهێنانی تەکنيکێکی نوێيە لە شاشەکانياندا کە پێدەچێت لە سەرەتادا بە تی ڤی بەردەستی بخات، ئەو تەکنيکەش پێشاندانی ڤيديۆيە بە 5K ، کە لە ئێستادا زۆرينەی کۆمپانياکان کار لەسەر 4K دەکەن و بەرهەمی بەوجۆرە روونييە بەردەست خستووە.
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.